13 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

پەیامی رێکخراوی ژنانی کوردستان بە بۆنەی جیژنی نەورۆزی ٢٠٢٥ لە لۆزان

پەیامی رێکخراوی ژنانی کوردستان بە بۆنەی جیژنی نەورۆزی ٢٠٢٥ لە لۆزان
26 . گوڵان . 2726



خۆشەویستان ، بەشدارانی جیژنی نەورۆز: 

نەورۆز بۆ کورد تەنیا نوێ بوونەوەی سرووشت و ساڵی نوێ نیە بەڵکوو نەورۆز دەرچەیەکە بۆ ئازادیی وهێمایەکە بۆ ڕزگاریی. نەورۆز ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە مێژووی کورددا هەیە،  تۆوی ئومێد لە دڵی خەڵکی خۆڕاگری ئەم خاکەدا دەچێنێ و ئاگری ئازادی لە بەرامبەر ستەمدا هەڵدەگیرسێنی .

نەورۆز بۆ کورد هێمای سەرکەوتنی رووناکییە بەسەر تاریکیدا؛  هەر  فەلسەفەی نەورۆزیش بووە هەتا ئێستا کوردی بە زیندوویی ڕاگرتوە. نەورۆز بۆ کورد تەنیا جیژنی  گۆڕانی و هەلپەرکی نییە، بەلکوو بۆنەیەکی نەتەوەییە کە  کوردستانیانی  ئازا و خۆراگر بە تیشکی ئاگرەوە بە  یەکدەنگی و یەکریزییەوە بۆ سەلماندنی شۆناس و ناسنامەی خۆیان سەرەرای هەموو مەترسییەک بە گژ داکیر کەر دادەچنەوە و  یەک هەنگاو لە ویستە نەتەوییەکانیان  پاشەکشە ناکەن.

ئیمە وەک ژنانی کورد، پیمان وایە کە نەورۆز  جگەلە  ئاگری شەقام و کۆلان ،  ئاگری دڵەکان و  داخوازییەکانی کوردستانیانە.   ژنان وەک نیوەی کۆمەلگا  هەر وەک لە شۆرشی ژینادا بە هەلگرتنی دروشمی ژن ، ژیان، ئازادی  ڕۆڵی خۆیان  بۆ بەربەرەکانی لە گەل داگیر کەر و رزگاریی خاک و نیشتمان و یەکسانیخوازی رەگەزی   دا سەلماند، لە کاڕنەڤالەکانی نەورۆزی ئەمسالیش دا  وەک هەمیشە لەمەیدانن و بە پێ کوتان بەسەر زەوی نیشتمانیان دا  وێرای شەری ناسنامە و نەتەوەیی لەگەڵ داگیرکەردا،  خەباتی یەکسانی  رەگەزی لە کۆمەلگای کوردستان دا دەکەن و بوونی خۆیان دەسەلمێنن.
چونکە باش دەزانن  هیچ کۆمەلگایەک بە بێ بەشداری ژنان ناتوانی کۆمەلگایەکی بەختەوەر بێ.  

ئەو دیمەنە هیوابەخشانەی نەورۆزی ئەمساڵ لە هەموو بەشەکانی کوردستان  و لە تاراوگە بە گشتی و لە  ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا  بە تایبەتی کە مەشخەڵی ئاگری دەروونی نەوەکان دەستاو دەست  دەکا ،  گومانی  دوودڵی و دڕدۆنگی ڕەواند، و گوڵی هیوای بە ئازادی لەدڵەکاندا ڕواند.
 ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی کوردستان لە سویس جارێکی دیکە  وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز لە میللەتی کورد و بە تایبەتی لە ژنانی کوردستان  هیوادەخوازین کە ساڵی داهاتوو لە زید و نیشتمانی خۆمان لەگەل ئازیزانمان هەلپەرکی  رزگاری بگیرین . 

نوروزتان پیرۆز بێت،