١٠ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی و هەرەها ڕۆژی یادکردنەوە لە شەهیدانی کوردستانە کە لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دا بە خوێن وگیانی خۆیان بەخشەندەییان گەیاندە چڵە پۆپە.
لەم ڕۆژەدا لە بەرانبەر ڕوحی نەسرەوتووی شەهیدانی کۆمار و گشت شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان سەر دادەنۆێنین و پەیمانی وەفا لەگەڵ خۆیان و بنەماڵەکانیان نوێ دەکەینەوە.
لە سێدارەدانی قازی مەحمەد بوو بە ڕەمزی خۆڕاگری و قوربانیدانی کورد لە پێناو ئازادی و دادپەروەریدا ، کەهەتا ئەمڕۆش وەک خاڵی وەرچەرخان بۆ وەبیرهێنانەوەی مێژووی خەباتی نەتەوەیی کوردستان لە یادی میللەتی کورد دا بە هەرمانی ماوەتەوە.
سەرکۆماری کوردستان لە هەڵوێستێکی لێبڕاوانەی چارەنووس ساز دا لە ١١ مانگ دەسەلاتی کۆماری کوردستان، ناسنامەی بە تاکی کورد بەخشی و بیری ناسیونالیزمی کوردی لە هزری تاکی کورد دا ڕەگاژۆ کرد.
بەشداریی ژنان لە سیاسەتدا لە ریگای دامەزراندنی یەکیەتیی ژنان و ناچار کردنی خەڵک بۆ ناردنی کچان و کوڕان بۆ قوتابخانە و دەرس خۆیندن و خۆپێگەیاندن لە هەنگاوەکانی گرینگی کۆماری کوردستان بوو.
١٠خاکەلێوە ، ریێنیشاندەری نەوەکانی داهاتوویە لە درێژەدان بە خەباتی نەپساوەی سیاسی و بەهاکانی سەربەخۆیی و دادپەروەری و ئازادی .
سڵاو لە شەهیدانی کوردستان