13 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی فەرمی ئینستیتوی کوردیی لۆزان

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی فەرمی ئینستیتوی کوردیی لۆزان
4 . جۆزەردان . 2726


ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان
بە بۆنەی ڕاگەیاندنی فەرمی ئینستیتوی کوردیی لۆزان
‏(Enstîtuya Kurdî ya Lozanê)
لۆزان – سویس
٤ی مای ٢٠٢٥

لە چوارچێوەی هەوڵ و تێکۆشانی نەتەوەیی و کولتووریی دیاسپۆرای کوردی لە ئەورووپا، ڕۆژی ٤ی مای ٢٠٢٥، لە شاری لۆزان، ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنستیتۆی کوردیی لۆزان بە بەشداریی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران، ئەکادیمیستەکان، چالاکوان و نوێنەرانی دامەزراوە مەدەنییەکان بەڕێوە چوو. ئەم ڕووداوە بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمان، کولتوور و ناسنامەی کوردی لە تاراوگە دادەنرێت.
ڕێکخراوی ژنانی کوردستان وەک رێکخراوەیەکی چالاک و کاریگەر، بە شێوەیەکی بەرپرسانە و دڵسۆزانە بەشداریی کارا و دیاری هەبوو لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی ئەم ڕووداوە مێژووییەدا.
ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان چەندین ئەرکی گرنگیان لە ئەستۆ گرت، لەوانە:
پێشوازیکردن و ڕێنوێنیکردنی میوانان و بەشداربووان؛
وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ لە زمانی کوردی بۆ فەڕانسەوی و بە پێچەوانەوە، بە مەبەستی گەیاندنی پەیام و ئامانجەکانی ئەنستیتۆ بە مێدیاکان و ئامادەبووان؛
ئامادەکردنی خواردن و بەڕێوەبردنی بەشی میوانداری و پەزیرایی بە ڕەنگدانەوەی داب و نەریت و کولتوور و  میوانداریی کوردی، کە فەزایەکی دۆستانە و گەرمی بە کۆنفرانسەکە بەخشی.

هەروەها جێگەی شانازییە کە لە پێکهاتەی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی  نوێدا، ژنان ڕۆڵ و دەورێکی بەرچاویان هەیە. لەوانە: بەڕێز نازیلێ ئەفخەمی وەک جێگری سەرۆک؛ بەڕێز نارا سەعدی وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کە شان بەشانی  بەڕێزان نەجات زانیار وەک سەرۆک، عەزیز عەبدولکەریم و شەیموس ئۆزدەمیر کار دەکەن.
ڕێکخراوی ژنانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و هاوکاریی هەر پڕۆژەیەکی زانستی، کولتووری و نەتەوەیی کە خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و پاراستنی ناسنامە و میراتی کوردی بکات بە تایبەت لە تاراوگەدا. ئێمە باوەڕمان وایە ئەم ئەنستیتۆ دەبێتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی کورد، پەرەپێدانی توێژینەوە و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان.
ڕێکخراوی ژنانی کوردستان
4ی مای ٢٠٢٥