13 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

ڕۆژی یەکسانیی سویس ڕۆماندی ٢٠٢٥

ڕۆژی یەکسانیی سویس ڕۆماندی ٢٠٢٥
25 . گوڵان . 2725

له‌ ١٥ی مای ٢٠٢٥دا، شاری ژنێو له‌ کۆشکی «ئانا و ژان-گابریێل ئاینارد» میوانداریی کۆبوونەوەی «ڕۆژی یەکسانیی سویس ڕۆماندی ٢٠٢٥»ی کرد، که‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژەی «قەڵاکانی یەکسانی»دا ڕێکخرابوو. له‌م کۆبوونەوەیەدا، ژمارەیەک لە ڕێکخراوە فێمینیستییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنانی سویس ڕۆماندی (ناوچەی فەڕەنسی‌زمانی سویس)، بە مەبەستی گفتوگۆ، ڕاهێنان و بیرکردنەوەی هاوبەش کۆبوونەوە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕۆژە بریتی بوو لە:
بەهێزکردنی توانا و لێهاتوویی ڕێکخراوەکان، بە تایبەتی لە بوارەکانی داکۆکیکردن (بانگەشە) و کاریگەریی کۆمەڵایەتیدا.
دروستکردنی تۆڕێکی هاوکاری و پشتیوانی لەسەر ئاستی ناوچەی سویس ڕۆماند.
ڕەنگدانەوەی بابەتە هاوچەرخەکان، وەک چەمکی «ئینتێرسێکشۆنالیتی» (Intersectionality - یەکتربڕینی چەوسانەوەکان)، لە ستراتیژییەکانی کاری هاوبەشدا.
بەرنامەکە گفتوگۆیەکی مێزگردی تایبەت بوو بە هاوبەشکردنی ئەزموونە مەیدانییەکان،لە خۆگرتبوو. هەروەها چەندین وۆرکشۆپی بابەتی کە تیشکیان خستە سەر پێوانەکردنی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکان، جێبەجێکردنی چەمکی ئینتێرسێکشۆنالیتی و باشترکردنی پەیوەندی لەنێوان ڕێکخراوەکاند، بەڕێوەچوون.
ڕێکخراوی ژنانی کوردستانیش بەشداریی لەم ڕۆژە گرنگەدا کرد و بووە بەشێک لە ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتوگۆکان سەبارەت بە مافەکانی ژنان، هاوپشتیی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی هاوکاری لەنێوان ئەو ڕێکخراوانەی کە پابەندن بە یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییەوە.