27 . پووشپەڕ . 2726
سەرەکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

بانگهێشتی رێکخراوی ژنان لە لایەن گرووپی پاڕلەمانی سویس

بانگهێشتی رێکخراوی ژنان لە لایەن گرووپی پاڕلەمانی سویس
18 . خەرمانان . 2725

ڕۆژی سێشەممە 9ی سێپتامبر لە سەر بانگهێشتی گرووپی پاڕلەمانی سویس - نەتەوەی کورد، بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا، کۆبوونەوەیەک لەسەر بارودۆخی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵات و هەروەها ڕەوشی ئێران پێک هات.
لەم دانیشتنەدا کە بە هەوڵی خاتوو مێدیا پیرۆتی، بەرپرسی نووسینگەی ئەم گرووپە لە پەڕلەمانی سویس ڕێکخرا بوو ، کۆبوونەوەکە بە بەشداری خاتوو نازیلێ ئەفخەمی نوێنەری ڕێکخراوی ژنانی کوردستان، هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان - ئێران، فابیان مۆلینا پاڕلەمانتار و ئەندامی پارتی سۆسیال دێموکڕاتی سویس و هەروەها سیاسەتمەداری سویسی، سێناتۆر کارلۆ سامۆروگا پێکهات.
خاتوو نازیلە باسی لە رۆلی ژنان و لە دەرهاوێشتەکانی شۆڕشی ژینا و هەروەها بارودۆخی ڕۆژهەڵات لە دوای سەرکوتکردنی ئەم شۆڕشە و مامەڵەی حکومەتی ئێران لەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا کرد.
ناوبراو هەروەها لەدرێژەی باسەکەی دا: سیاسەتی کۆلۆنیال و داگیرکاریی حکومەتی ئێران سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی لە گەڵ لە سێدارە دانی خەڵکی بێتاون، ئابلۆقەی تووندی ئابووری، پەرە پێدانی هەژاری و پەراوێزخستنی بەئەنقەست، سڕینەوەی ناسنامە و ژێنۆسایدی فیزیکی و کولتووری، مێلیتاریزەکردنی ڕۆژهەڵات بە گشتی ، تێکدانی ژینگە و سرووشتی کوردستان، بە تاڵان بردنی سەرچاوە ئاوییەکان و کانزاکان، سیاسەتی هەڵاواردن و هەیمەنەی شۆڤێنیزمی ئێرانی و هەڵسوکەوت و کردەوەی نادێموکراتیکی ئۆپۆزیسیۆنی فارس لە دەرەوەی وڵاتی کرد.
ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان بوو بە جێگای سەرنجی بەشداران و بە گرینگیان پێناسە کرد.