27 . پووشپەڕ . 2726
سەرەکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

١٨ـەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کەمینەکان

١٨ـەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کەمینەکان
6 . سەرماوەز . 2725

بەشداریی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان لە ١٨ـەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کەمینەکان

ڕێکخراوی ژنانی کوردستان، لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥، بەشداریی لە ١٨ـەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کەمینەکان کرد.

کۆڕبەندەکە بە سەرەکی سەرنجی خستبووە سەر سێ تەوەری بنەڕەتی:

  • تەوەری یەکەم: بەهێزکردنی متمانە و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

  • تەوەری دووەم: داننان بە بەشداریی تەواوەتیی کەمینەکان لە کایە و چوارچێوە جیاوازەکانی (ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسی و دامەزراوەیی)دا.

  • تەوەری سێیەم: بەهێزکردنی دەنگی کەمینەکان لە پرۆسەکانی بنیاتنانی ئاشتیدا.

 لەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەدا، ٩٧٠ کەس بە نوێنەرایەتیی سەدان ڕێکخراوی حکومی و ناحکومی بەشدار بوون، کە لە نێوانیاندا دەیان ڕێکخراوی کوردی لە سەرجەم پارچەکانی کوردستانەوە ئامادەیییان هەبوو.

لە بەرنامەی کاراکانی کۆڕبەندەکەدا،  ڕۆژی ٢٧ی مانگدا نزیکەی ٢٤ ڕێکخراوی کوردی و لە ڕۆژی ٢٨ـیشدا زیاتر لە ١٠ ڕێکخراوی دیکە وتاری خۆیان پێشکەش دەکەن، کە تێیدا ڕێکخراوی ژنانی کوردستانیش وەک یەکێک لە وتاربێژەکان دەنگی خۆی دەگەیەنێت.