13 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

فۆرمی ئەندامێتی

بە ئەندامبوونت لە ڕێکخراوەکەمان، دەبی پاڵپشتییەک بۆ:

• پشتیوانیکردن لە ماف و سەربەخۆیی ژنانی کورد لە ڕێگەی پڕۆژەکانی تێکەڵاوبوون بە کۆمەڵگا.
• پاراستن و برەودان بە کەلتووری کوردی لە ڕێگەی ڕێکخستنی چالاکییە جۆراوجۆرەکان.
• بەشداریکردن لە کار و چالاکییە بەکۆمەڵەکان و هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە.
• گەشەپێدانی تواناکان لە ڕێگەی ڕاهێنان، مێزگرد و بەرنامەکانی ڕێنماییکردن.

مەرجەکانی وەرگرتنی ئەندامەتی
هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت، دەتوانێت ببێتە ئەندام:
1. بڕوای بە ئامانج و مەبەستەکانی ڕێکخراوەکە هەبێت و بۆ بەدیهێنانیان کار بكات.
2. داواکارییەکی نووسراو (نامە، فۆرم یان ئیمەیڵ) پێشکەش بە لیژنەی بەڕێوەبەری بکات.
3. بە شێوەیەکی ڕێک‌وپێک پارەی ساڵانەی دیاریکراو (حەقی ئەندامەتی) بدات.

بڕی حەقی ئەندامەتی
بڕی حەقی ساڵانەی ئەندامەتی لەلایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەرییەوە بەم شێوەیە دیاری کراوە:

ئەندامەتی ئاسایی:
• 120 فرانکی سویس لە ساڵێکدا ، یا 10 فرانگ لە مانگێکدا
• ڕێژەی کەمکراوە ، تایبەت بە خوێندکاران، داواکارانی پەنابەری، خانەنشینان و وەرگرانی هاوکارییەکانی AVS و AI ٦٠ فرانکی سویس لە ساڵێکدا یا ٥ فرانک لە مانگێکدا

یاسای وەرگرتن
• داواکار داواکارییەکی نووسراو پێشکەش بە کۆمیتەی بەڕێوەبەری دەکات.
• ئەندامەتی بە فەرمی دوای پێدانی یەکەم بڕی پارەی ئەندامەتی دەست پێدەکات.

دەستلەکارکێشانەوە و لەدەستدانی ئەندامەتی
• ئەندام دەتوانێت لە ڕێگەی ناردنی نووسراوێکی فەرمی بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەری، لە ڕێکخراوەکە بکشێتەوە.